چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی لە شاری سەقز بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی کۆمەڵیک کتێب و نامیلکەی کوردییان لەو شارە بڵاو کردەوە.
ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی مەدەنی و چالاکانی فەرهەنگیی شاری سەقز، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ١١ ساڵەی لە سێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕییانی کۆمەڵێک کتێب و نامیلکەی جۆراوجۆر(ڕێنووسی کوردیی، شێعری منداڵان ، مێژووی کوردستان)یان لە گەڕەکەکانی بەردبڕان،سیلۆ و نەشمیلان بەسەرخەڵک و ماڵەکاندا بڵاو کردەوە کە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا.
شایانی باسە کە فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی،شیرین عەلەمهوولی و فەرهاد ئیسلامیی لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ٨٩ی هەتاویدا لە لایەن تاریکپەرەستانی کۆماری پەت و سێدارەوە لە دار دران و شەهید کران کە تائێستاش تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.