سه‌فیه سادقی، ژنه کوردی به‌ندکراو له زیندانی سنه، توشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشی هاتووه، به‌ڵام له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌کرێ.
به‌پێی راپۆرتی ماف نیووز، سه‌فیه سادقی خه‌ڵکی شاری سه‌ڵماس که ماوه‌ی ٥ ساڵه له زیندانی سنه‌دا توند کراوه، له باری جه‌سته‌ییه‌وه له بارودۆخیکی خراپ دایه‌و به ده‌ست چه‌ند جۆر نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێ.
ئه‌م گیراوه سیاسییه کورده، تووشی نه‌خۆشیی گورچیله‌و دڵ هاتووه، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه ڕێگه‌ی پی نه‌دراوه به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بکری.
پزیشکی بێهداریی زیندان ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر نه‌یهێڵن ئه‌م زیندانییه نه‌خۆشه له نه‌خۆشخانه بخه‌وێندرێ، ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی گورچیله‌کان‌و که‌وتنه مه‌ترسیی سڵامه‌تیی ئه‌و له ئارا دایه.
سه‌فیه سادقی ژنه کوردیکی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵانه‌ی خه‌ڵکی شاری سه‌ڵماسه که له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن لقی ١ی دادگای شۆڕش له شاری سنه به سه‌رۆکایه‌تی بابایی به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کان‌دا حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پیندراوه.
ناوبراو له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له‌کایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و ڕاپێچی زیندانی ستادی هه‌ه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه کراو له‌وێش بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ و نیو له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو.