ژووری پێوەندییە گشتییەکانی پارێزگای “سنە” ڕایگەیاندووە کە، بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە، شارەزایانی وڵاتی “چین”ـیان هێناوەتە کوردستان بۆ ئەوەی کار لەسەر گانگاکانی ئەو پاریزگایە بکەن.
ڕاوێژکاری هاواهەنگی کاروباری ئابووریی پارێزگای “سنە” لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی وڵاتی “چین” کە شارەزایی لە بواری کانگادا هەیە، پێی ڕاگەیاندووە کە ئەو پارێزگایە، پاریزگایەکی کانگاییە.
شایانی باسە کە شارەزایانی بوارە جیاجیاکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتی چین، بە بێدەنگی ڕوو لە کوردستان و ئێران دەکەن بۆ ئەوەی تەواوی کانگاکانی ئێران و کوردستان بە تاڵان ببەن و کۆماری ئیسلامی و لەو سۆنگەیەوە، پێشبینی دەکرێ کە ڕێژیم بەتەواوی هەموو بەرهەم و داهاتی ئەو وڵاتە ڕادەستی وڵاتی چین بکا، لە حاڵێکدا خەڵکی کوردستان و ئێرانیش لەبەر بێکاری و هەژاری بژێوی ژیانیان لەوپەڕی خراپی دایە.