تورکیە ئاوی خواردنەوەی بەشێک لە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانی بڕیوە و ئاوی ڕووباری فورات بەرەو ویشک بوون دەچێ.
پاش بڕینی ئاوی بەشێک لە ڕۆژاوای کوردستان لەلایەن تورکیەوە، ئاستی ئاوی ڕووباری فورات زۆر کەمیی کردووە و زۆربەی بەنداو و ویستگە ئاوییەکانی ڕۆژاوای کوردستان لەکار کەوتوون و خەریکە ویشک دەبن.
بەرپرسە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لە ڕۆژاوا لەگەڵ بێئاوی تەواو ڕووبەڕوون و خەریکە لەو ناوچەیە کارەساتی مرۆیی ڕوو دەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی “گازێتە قارینچا” تورکیە لە هاوینی ساڵی ڕابردووە بە بەردەوامی خەریکی کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات بۆ ڕۆژئاواى کوردستانە و ئاوی ئەو ڕووبارە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوە ویشک بوون دەچێ.