کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی “ئیسلام قادری” بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارێزی لە ڕووداوی کاردا گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ئیسلام قادری” تەمەن ٤٠ ساڵ لەکاتی کار کردن لە شاری مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە و نەبوونی کەرەسەتەی خۆپارێزی تایبەت بە کرێکاری گیانی لە دەست دا.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بەهۆی بایەخ نەدانی دەسەڵات بە کەرەستەی خۆپارێزی بۆ کرێکاران لە کاتی کارکردندا گیانیان لە مەترسیدایە و ئامارەکان وا دەریدەخەن کە لانیکەم لەماوەی حەوتوویەکدا چەند کەسێک دەبنە قوربانیی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم و گیانیان لەدەستدەدەن.
شایانی باسە کە کرێکاران لە کوردستان و ئێران، بەهۆی نەبوونی کارەوە ڕوو لە وڵاتانی دەوروبەر دەکەن و لەوێش بەهەمان شێوە لە ڕووداوگەڵیکی هاوشێوەدا دەبنە قوربانی، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نەیانتوانیوە ژیانی کرێکاران لە مەترسی ڕزگار بکەن، تەنیا مەبەستی بەرپرسانی ڕێژیمی ئەوەیە کە، هەموو شتێک و هەموو کەسێک دەکاتە قوربانی بۆ بەرژەوەندی خۆی و هەموو داهاتی ئەو وڵاتە دەکاتە خەرجی میلیشیا تێرۆریستییەکانی خۆی لە دەرەوەی ئێران.