هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیە، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی بەهێزکردنی میلیشیا حووسییەکانی یەمەن ١٢٠ چەکداری سووری لە پارێزگای دێرەزوورەوە ڕەوانەی سنوورەکانی یەمەن کردووە.
باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیە، بە کاردانەوە لەهەمبەر ئەم هەواڵە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەی نووسی: ئەو هەواڵەی کە لەلایەن هەواڵدەریی ئاناتۆلی، سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی چەکدار لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە سووریەوە بۆ یەمەن دوورن لە ڕاستیی و سپای پاسداران هێزی ڕەوانەی سنوورەکانی یەمەن نەکردووە.
لەلایەکیی دیکەوە هەواڵدەریی ئاناتۆلی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەو چەکدارانە لە نێوان تێرۆریستەکانی پارێزگای دێرەزوور کە سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران پشتیوانییان لێدەکا هەڵبژێردراون و نێردراون بۆ یەمەن.
هەروەها ئەم هەواڵدەرییە ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای ئەو بڕە پارەیە کە لە سووریە دەیدات بەو چەکدارانە، مانگانە ٤٠٠تا ٥٠٠ دولار زیادی دەدا بەو کەسانی کە ڕەوانەی یەمەنی کردووە.
هەواڵدەریی ئاناتۆلی بە ئاماژە بەوەیکە ئەمە یەکەمین جارە کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیران لە سووریەوە تێرۆریست ڕەوانەی یەمەن دەکا وتی: هەموو ئەو تێرۆریستانە خەڵکی سووریەن بە جلی حاجییەکانەوە لە پێشدا هاتونەتە عێراق و پاشان بۆ ئێران و دواتر لە ڕێگایی دەریاییەوە خویان گەیاندوەتە میلیشیا چەکدارە تێرۆریستە حووسییەکانی یەمەن.