٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، داوا لە کۆمەڵگەی جیهانیی دەکا کە بە زووترین کات ئاوڕ لە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بداتەوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر دەکرێن.
٣٧ ڕێکخراوی مافی مروڤ و ناوەندی مافی مرۆڤ، نامەیەکی کراوەیان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا باس لە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە ماوەی یەک مانگ و نیوی ڕابردوودا دەکا.
ئەو نامەیە لە لایەن چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە واژۆ کراوە و پاڵپشتیی خۆیانیان دەربڕیوە، لەوانە ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران، لێبوردنی نێونەتەوەیی و تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان.
لەو نامەیەدا هاتووەکە، تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەو ڕەشبگیرییە هیچ لێدوانێکیان نەداوە و ئەگەری زۆرە دەسبەسەرکراوان ناچار بە دانپێنانی زۆرەملێ بکرێن و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەم بابەتەش دەربڕیوە و زۆربەی زۆری ئەو دەسبەسەرکردنانە بە بێ بەڵگەی یاسایی ڕوویانداوە.
جێی ئاماژەیە کە، نامەی کراوەی ئەم ٣٧ رێکخراوە باس لەوە دەکەن ٤٠ کەس لە دەسبەسەرکراوان بێسەروشوێن بوون و پاش بە دواداچوونی بنەماڵەکان هیچ ناوەندێکی دەوڵەتیی یا بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی وەڵامدەر نییە.