دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو بەسەر دەسبەسەرکرانی ٧ هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی “نیەر و تەنگیسەر”ـی سەربە شاری “سنە”، هێشتا دەسبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
دوای تێپەڕبوونی ماوەی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانی ٧ هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی “نیەر و تەنگیسەر”ـی سەربە پارێزگای سنە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرابوون تا ئێستا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگیراون و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
ئەو دەسبەسەر کراوانە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێوەندییەکی کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی دیتنی بنەماڵەکانیان و هەبوونی پارێزەر بێبەشن، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی لەسەر چارەنووسی ئەو دەسبەسەرکراوانە هیچ زانیارییەک بە کەسوکارەکەیان نادەن و بنەماڵەکانیشیان بەدواداچوونیان بۆدەکەن بەرپرسانی دامودەزاگا داگیرکەرەکانی ڕێژیم هیچ وڵامێکیان نادەنەوە.