بڕین و فرۆشتنی داربڕووەکانی سەردەشت لەلایەن تێکدەرانی ژینگە و هەلپەرەست و بە پشتیوانیی ڕێژیم پەرەی سەندووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند کەسی ژینگە تێکدەر وهەلپەرەست بە پشتیوانیی سپای پاسداران لە گوندی گۆمان لە ناوچەی سەردەشت دەستیان دابووە بڕینی دار بەڕووەکانی ئەو ناوچەیە و بە مەبەستی بازرگانی و تێکدانی ژینگەی ئەو ناوچەیە، بە نرخێکی هەرزان لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان دەیانفرۆشت و بەو کارە خەسارێکی زۆر لە دارستانەکانی ئاوایی شێلمان و دەرووبەری کەوتووە، کە بە هەوڵ وهیمەتی ژینگەپارێزان دەستیان بەسەر ٢هەزار داری دەستەبژێری بڕدراوی بەڕوو داگرت.
خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سەردەشت و ژینگەپارێزانی ئەو شارە دەڵێن: ئەوە یەکەمین و دواهەمین هەوڵی نیشتمان دۆستان و ژینگەپارێزان نابێ بۆ لە داوخستنی تێکدەران و نەیارانی ژینگەی کوردستان و هۆشداریی جیددی دەدەینە هەموو ئەو کەسانەی دەکەونە داوی ڕێژیم و هەلپەرستان بۆ تێکدانی ژینگەی کوردستان.