پاش ١١ ساڵ شوێنی گڵکۆی فەرزاد کەمانگەر و هاورێیانی نادیارە و بەرپرسانی رێژیمی ئێران هیچ زانییارییەک سەربارەت بە شوێنی گڵکۆی ناوبراو بە بنەماڵەکانیان نادەن.
رۆژی یەکشەمە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوکاتە لەگەڵ یازدەهەمین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدرانی فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هوولی، عەلی حەیدرییان و مێهدی ئیسلامییان کە بێ ئاگاداریی پارێزەر و بنەماڵەکانیان و بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران لە سێدارە دران.
پاش تێپەڕبوونی ١١ ساڵ لە بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی ئەو پێنج بەندکراوە سیاسییە تا ئێستاش تەرمەکانیان نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان و تەنانەت ئەو بنەماڵانە نازانن کە گڵکۆی رۆڵەکانیان لە کوێیە.
شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی کوردستان، هێندە ترسی لە دڵ دایە کە تانانەت دوای لە سێدارەدانیشیان ئامادە نییە تەرمەکانیان بە بنەماڵەکانیان بداتەوە بەداخەوە زۆرن ئەو ڕۆڵە کوردانەی کە بۆ پاراستن و بەرگریی لە خاکی کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە بێ دەنگیی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون و ئێستا شوێنی گڵکۆکانیان نادیارە.