مه‌نه‌ندێز ماخۆس، وته‌بێژی ڕه‌سمیی هه‌یئه‌تی وتووێژكاری دژبه‌رانی سووریه ڕایگه‌یاند كه دژبه‌رانی سووریه له وتووێژی ئاشته‌واییدا به‌شداری ده‌كه‌ن که له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ.
به قسه‌ی وته‌بێژی هه‌یئه‌تی دانوستانكاری دژبه‌رانی سووریه، بڕیاری دژبه‌ران پاش گره‌نتیكردنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ئا‌مریكا بۆ ڕێكخستنی بڕیارنامه‌ی ژماره‌ی ٢٢٥٤، درا.
پێشتر دژبه‌رانی سووریه ڕایانگه‌یاندبوو كه تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ره‌نتی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌بێ، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤی 3دا ناكه‌ن.
له مادده‌ی ١٢ و ١٣ی بڕیارنامه‌ی ٢٢٥٤ دا له‌سه‌ر ناردنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ سووریه، لابرانی گه‌مارۆی ناوچه نیشتهجێییهكان، ئازادكردنی به‌ندكراوان و ڕاگرتنی بۆمبارانهكان ئاماژه‌و به زه‌رووره‌تی ڕێكخستنی ئه‌م بڕیارنامه‌یه پێداگری کراوه.
هه‌یئه‌تی وتووێژكار له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا ده‌ڵێن كه بۆ جارێكی دیكه بڕیاریان داوه كه به ناردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ژنێڤی ٣ ، ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دو ڕه‌وتی وتوێژه‌کان تاقی بکه‌نه‌وه.
له‌م وتووێژانه‌دا، گرووپه به‌شداربووه‌كان له ژووی جیاجیا ئاماده دهبنو وتووێژه‌کان به نێوبژیوانیی كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێ.
شایانی باسه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌م وتووێژانه ماوه‌ی ٦ مانگ كات به‌رێ.