سەدان خوێندکار و دەرچووی زانکۆی پیشەیی شەریف بە ئیمزا کردنی نامەیەک داوایان لە خامنەیی کرد تا خوێندکارانی بژاردە و بەندکراو لە بەندیخانەکان ئازاد بکەن.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بە دۆخی خویندکارانی دەسبەسەر کراو و گواستنەوەی خوێندکارانی بژرادە بۆ ژووری تاکەکەسی، و ئەگەری ئەشکەنجە کردن و دەست پێڕانەگەیشتن بەو پارێزەرەی کە خۆیان هەڵیدەبژێرن کردووە و داوایان لە ڕێبەریی ڕێژیم کرد کە ئەو بەندکراونە ئازاد بکرێن.
چاودێری مافی مرۆڤ، ساڵی ڕابردووش بە نووسینی نامەیەکی سەرئاواڵا بۆ “ئیبراهیم ڕەییسی” بەرپرسی دەزگای قەزایی ڕێژیم، نیگەرانی خۆیان لە دۆخی خوێندکارانی بەندکراو دەربڕی و خوازیاری ئازاد کردنی خویندکارانی بەندکراو لە ئێران و بە تایبەت “عەلی یونسی و ئەمیرحوسێن مورادی”، دوو خوێندکاری بژاردەی زانکۆی پیشەیی شەریف، کە براوەی میداڵی زێڕ و زیو لە ئۆلەمپیادی ئەستێرەناسیدا بوون و لە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٩ی هەتاوی دەسبەسەر و بەبێ دادگایی کردن لە بەندیخانەی “ئێڤین” لە تاران ڕاگیراون، ئازاد بکرێن.