شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان سەردانی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە قەڵای دێموکراتیان کرد.
ڕۆژی شەممە، ۱٨ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی، شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، بە مەبەستی پتەوکردنی پێوەندییەکانیان لەگەڵ یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد، لە قەڵای دێموکرات کۆ بوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا هێندێ بابەت و خاڵی گرینگ لە لایەن هەر دوو ڕێکخراوەکەوە کەوتنە بەرباس و لێکدانەوەوە کە گرینگترینیان پێداگریی لەسەر کار و چالاکیی هاوبەش بوو.
لە نێوان باس و بابەتەکاناندا، بابەتی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان وەکوو پێویستییەکی سیاسی و نەتەوەیی جەختی لەسەر کرایەوە و هیوایان خواست کە ئەم ئاواتە ببێتە ڕاستییەک ولە پێناویدا ڕیزەکانی شۆڕش بەتایبەت ڕیزەکانی خوێندکارانی شۆڕشگێڕی کورد پتەوتر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەم سەردان و کۆبوونەوەیە، شاندی هەردوولا سەردانی کارە هونەرییەکان، هونەرمەندی کورد “شۆڕش ئاهی”یان کرد، کە قەڵای دێموکراتی بە وێنەی ڕێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکرات ڕازاندوەتەوە و بە پێدانی ڕێزنامەیەک سپاس و پێزانینی خۆیان بەنیسبەت زەحمەت و ئەرکەکانی ناوبراو دەربڕی.