ئێشپیگێل ڕایگه‌یاندوه كه له‌سه‌ر بانگهێشتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ئاڵمان کێشه‌و ناکۆکی که‌وتۆته نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئانکێلا مێركێل، سه‌دری ئه‌عزه‌می ئێران ده‌ڵێ ئێران به‌رده‌وام پشتیوانی له حیزبۆڵڵای لوبنان دهكاو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر وڵاتی ئیسراییل، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی له سه‌ر پێویستیی بارزگانیی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران پێداگره.
ئێشپیگێل به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی كه به ده‌ستی گه‌یشتووه ده‌نووسێ، زیگمار گابریل، جێگری ئانکێلا مێركێل له حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕۆحانی بۆ ئه‌و وڵاته سووره. گابریل پێی وایه كه ده‌بێ ئه‌م سه‌ردانه بكرێ‌و، ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێ ئه‌وا ئابووریی ئاڵمان له ڕه‌كه‌به‌ری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئورووپا له‌سه‌ر بازاڕی ئێران وه‌دوا ده‌كه‌وێ.
ئانگێلا مێركێل له حیزبی دێموكرات مه‌سیحی به پێچه‌وانه‌ی گابریل له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه هاتنی ڕۆحانی له ئێستادا بۆ برلین زۆر پێویست نییه. مێركێل له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه كه ئێران هێشتا پشتیوانی له حیزبۆڵڵای لوبنان دهكاو له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئیسراییل نه‌وه‌ستاوه‌و لوبنانی ناسه‌قامگیر كردوه. جگه له‌مه‌ش ئێران له ساڵی ڕابردوودا ٧٥٠ كه‌سی به ئاشكرا ئێعدام كردوه.
شایانی باسه حه‌سه‌ن ڕوحانی له دوو سه‌ردان بۆ ئیتالیا و فه‌ڕانسه‌دا بایی ده‌یان میلیارد دۆلاری گرێبه‌ستی ئابووری ئیمزا کرد‌و ئه‌وه‌ش ته‌ماحی به‌ر زۆر وڵاتی دیکه‌ی ئورووپایی خستوه.