پارێزگای ورمێ پێویستیی به ١٩٠٠ ته‌ختی نوێی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه له حاڵێك‌دایه كه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوو ته‌نیا ١٥٠ ته‌ختی نوێ له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه زیاد کراوه.
كاربه‌ده‌ستانی به‌رپرس له به‌شی بێهداشت‌و پزیشكیی پارێزگای ورمێ ده‌ڵێن زه‌رفییه‌تی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه ده‌بێ له ٣٣٠٠ ته‌خت که ئێستا هه‌یه بۆ ٥٢٠٠٠ ته‌خت به‌رز بكرێته‌وه، به‌و پێیه ده‌بێ ١٩٠٠ ته‌ختی نوێ به زه‌رفییه‌تی نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و پارێزگایه زیاد بکرێ.
جه‌واد ئاقازاده، سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشکی‌کانی ورمێ وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا ١٥٠ ته‌ختی نه‌خۆشخانه له زه‌رفییه‌تی نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ زیاد کراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كه‌میی ته‌ختی نه‌خۆش له پارێزگای ورمێ له حاڵێك دایه كه له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی درواسێشه‌وه نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ری ڕوو له نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگای ورمێ ده‌که‌ن‌و له حاڵێکدا له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا حه‌شیمه‌ت له‌و پارێزگایه دوو به‌رابه‌ر زیادی کردوه، به‌ڵام هیچ له ئیمکاناتی نه‌خۆشخانه‌کان نه‌گۆڕاوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دكتور محه‌ممه‌د ئاقاجانی، جێگری ده‌رمان وه‌زیی بێهداشت، ده‌رمان و فێركردنی پزیشكیش ڕایگه‌یاندوه كه نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به‌گشتی ١١٥ هه‌زار ته‌ختی نه‌خۆشیان كه‌مه.
ئاقاجانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، توانای ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی ته‌ختی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له ساڵدا له ٢ هه‌زار ته‌خت زیاتر نییه‌و بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ١١٥ ته‌خته بڕی ٥٣ هه‌زار میلیارد تمه‌ن سه‌رمایه پێویسته.