که‌میی قوتابخانه و خوێندنگه له کوردستان وایکردوه که به هه‌زارن منداڵ له کرماشان‌و ئیلام له ٦٢٥ قوتابخانه‌دا بخوێنن که خێوه‌ت یان کانێكسن.
جه‌لیل باڵایی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری شوڕای گونده‌کان له پارێزگای کرماشان ده‌ڵێ ٥٤٣ گوندی کرماشان قوتابخانه‌ی نییه‌و منداڵانی ئه‌و گوندانه له کانێکسدا ده‌خوێنن.
ئه‌و ده‌ڵێ بۆ باشکردنی دۆخی په‌روه‌رده ده‌بێ سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ پارێزگای کرماشان ته‌رخان بکرێ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته تا ئێستا گرینگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌دراوه‌تێ.
مه‌جید عه‌سکه‌ری، جێگری په‌روه‌رده‌و فێرکردنی پارێزگای ئیلام‌یش ده‌ڵێ ٨٠ قوتابخانه‌یان له ئاستی پارێزگادا هه‌یه که کانێکس یان خێوه‌تن.
ئه‌و ده‌ڵێ نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ستاندارد و خوێندن له خێوهتو کانێكس له ناوچه ههژاردهکان وایکردوه که منداڵان هۆگرییه‌کی ئه‌وتۆیان بۆ درێژه‌پێدان به خوێندن نه‌بێ. عه‌سکه‌ری ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت توانای دروستکردنی قوتابخانه له‌و شوێنانه‌ی نییه‌و ده‌ستی یارمه‌تیی بۆ خێرخوازان درێژ کردوه.
ههبوونی٦٢٥ قوتابخانه له ئیلام و کرماشان له شیوه‌ی خێوه‌ت و کانێکسن له حاڵیک دایه که چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش ڕاگه‌یه‌ندرا که پارێزگای ورمێ‌ش پێویستی بە ٥ هەزار كلاسی دەرسی دیكە هەیە.
فەریبۆرز ئیسماعیلزادە، بەڕێوەبەری گشتیی گەشە، نۆژەن كردنەوەو پۆشتەكردنی قوتابخانەكانی پارێزگای ورمێ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابه‌ته ده‌ڵێ بەم بڕە ئیعتیبار‌و بودجه‌یه‌ی كە بۆ دروستکردن‌و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەکان ئەم پارێزگایە تەرخان دەكرێ، ماوەی ٥ ساڵ كات پێویستە تا ئه‌و ٥ هه‌زار پۆلی خوێندنه دروست بکرێن‌و قەرەبووی كەمایەسییەكان بكرێ.