٢کەس لە هێزە چەکدارەکانی ڕێکخراوی بەسیجی سپای پاسداران، لە شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزێکی بەلووچدا کوژران.
فەرماندەی بەسیجی نیکشەهرلە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی هەینی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان هێزە کانی بەسیجی سەر بە بنکەی گوندی ” هیچان” سەر بەو شارە دوو ئەندامی هێزەکانی ڕێژیم بە دەستی خەڵکی بەلووچستان کوژراون.
شایانی باسە کە ناوبراو ئاماژەی بە ناوی هیچ هێزێکی بەلووچ نەکردووە تەنیا کوژرانی ئەو دوو بەسیجەی پشتڕاست کردەوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی بەەلووچستان و هێزەکانی ڕێژیمدا ڕوویداوە و ٣ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بەدەستی خەڵکی بەلووچ کوژراون کە یەکێکیان بە ناوی ” مەهدی شەهرەکی” بەرپرسیێکی پلەبەرزی ڕێژیم لەو پارێزگایەبوو.