گرووپە توندڕەوەکانی سەلەفیی شاری مەریوان، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی سەربڕین لە خەڵکی ئەو شارە دەکەن.
پاش ماوەیەک لەمەوبەر گرووپێکی توندڕەوی سەلەفی لە کەڕەکی “دارسەیران”ـی شاری مەریوان هێرشیان کردە سەر چەند کەسێکی ئەو گەڕەکە و برینداریشی لێکەوتەوە و دواتر ژن و منداڵی دارسێران و لاوانی مەریوان، بەرپەرچی ئەو هێرشە تێرۆریستییەیان دایەوە و نەیانهێشت بە ئامانجی خۆیان بگەن.
سەلەفییەکان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە ناردنی نامە بۆ لاوانی ئەو شارە هەڕەشەی سەربڕینیان لێدەکەن و بە ئازادی هاتوچۆی خۆیان دەکەن بێ ئەوەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گرینگی بەو بابەتە بدا، ئەوانیش بە چەکوچۆڵ و شمشێرەوە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش پشتیوانییان لێدەکەن.
جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی بە هەموو هەوڵ و توانای خۆیەوە دەیهەوێ بۆ دووبەرەکیی نانەوە لەنێوان خەڵکی کورستان لە هەموو ڕێگەیەک کەڵک وەربگرێ، ئەمجارەیان لە شاری مەریوان دەیهەوی لە ڕێگەی سەلەفییە توندڕەوەکانەوە بە ناوی دینەوە دووبەرەکی دروست بکا، سەلەفییەکانی مەریوان بە پلان و سیاسەتی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییان ناوەتەوە و لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە ڕووبەڕووی شەڕ و ئاڵۆزی بوونەتەوە.