لە وڵاتی ئوتریش، بە پێکهێنانی سمینارێک ڕێز لە یادی ٧٠ ساڵە دامەزرانی کۆماری کوردستان گیرا.
کۆمیتەی ئوتریشی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وییەن پێتەختی ئەو وڵاتە کۆڕێکی بۆ ئەندامانو لایانگرانی حیزبیو هەروەها نوێنەرایەتیی هێزە کوردستانییەکان پێک هێنا.
ئەم یادەکۆرە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادو بیرەوەریی شەهیدان دەستی پێکردو خاتوو منیرە نیگەهدار، بەڕێوەبەری کۆرەکە مەبەست لە کۆڕیادەکەو ڕیزی بەرنامەکانی کۆڕەکەی راگەیاند.
پاشان دوکتۆر عەلی مازوچی باسێکی لە سەر گرینگیی کۆماری کوردستان لە مێژووی هاوچەرخی کورددا پێشكەش کردو، لە درێژەی بەرنامەکاندا پەیامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لایەن کاک ئازاد عەلی نەجار، بەرپرسی پارتی لە وڵاتی ئوتریش خوێندرایەوە.
خوێندنەوەی پەیامی یەکیەتیی نیشتیمانی کوردستان لەلایەن کاک حەمە کریم، نوێنەری یەکیەتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئوتریشو؛ پەیامی حیزبی شیوعی کوردستانو بزوتنەوەی گۆڕانو پەیامی دوکتۆر فرود حەیدەری چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو یادە بوون.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا محەممەدی فەقێ عەلی لەلایەن کۆمیتەی حیزب لە ئوتریشەوە بابەتێکی ژێرناوی”٢ی رێبەندان، تەمەنێکی کەمو وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی نەتەوەکەماندا” پێشکەش کرد.
لە بڕگەی هونەریی یادەکەشدا هونەرمەند شۆڕش مۆلایی بە چەند پارچە موزیک، گەرمو گوڕی دا بە بەرنامەکە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بە خوێندنەوەی پەیامو ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی، ڕێزیان لە ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان گرت.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان، یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانو پارتی سەربەستی کوردستان