خەڵکی تێکۆشەر و پێشمەرگە پەروەری ڕۆژهڵاتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەمر “مستەفا حەکیمزادە” پێشمەرگەی تێکۆشەر و قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات بڵاوکردەوە.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر نەمر “حەکمیزادە” پێشمەرگەی دڵسۆز و پارێزەری ڕێبەرانی شەهید، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، خەڵکی بەئەمەگ و نیشتمانپەروری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو بۆنەوە، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆیانیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی نەمر “حەکیمزادە” دەربڕی.
خەڵکی نیشتمان پەروەری ڕۆژهەڵات لە پەیامەکەیاندا دەڵێن: بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاورێی تێکۆشەرمان کاک “حەکیم”مان پێگەیشت، بەبیستنی ئەو هەواڵە دڵتەزێنە هەموومان دڵگران و بەپەرۆش بووین، ئەو کۆچە ناوەختەی نەمر کاک “مستەفای حەکیمزادە”مان بەخەسارێکی گەورە زانی لە بزووتنەوەی خەڵکی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وحیزبی دێموکراتی کوردستان.
هەربەم بۆنە خەمناکەوە هاوخەمیی وهاودەردیی خۆمان وەک خەڵکی ڕۆژهەڵات کە خۆمان بە خاوەنی حیزبی دێموکرات و هەموو تێکۆشەرانی دەزانین، لە ڕێگەی ناردنی ئەو پەیامە بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی نەمر کاک “حەکیم”، جارێکی دیکە پەیمان و وەفا نوێ دەکەینەوە تاسەر وەفاداری ڕێگاو ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان و حیزبی دێموکراتی دەبین و دەرێژەدەری ڕێگای هەموو نەمران وشەهیدانی حیزب وگەلەکامان دەبین، مەرگ و نەمان بۆ کۆماری سێدارەی ئیران وسەرکەوێ حیزبی دێموکراتی کوردستان.