پیرووز حەناچی، شارەداری تاران ڕۆژی پێنجشەممە لەبارەی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ وتی ژمارەیەک لە بەندکراوانی خەزەڵوەری ۹۸ خەساریان گەیاندووەتە «ماڵ و مڵکی گشتیی» و ئەگەر قەرەبووی ماددی ئەو خەسارانە بکەنەوە پارێزگاری تاران، لێیان خۆش دەبێ.
ئەم لێدوانە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بانەمەڕ ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کڵاب هاوس لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سکاڵای شارەداری تاران لە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری٩٨ هاتە ئاراوە.
حەناچی وتی” «ژمارەیەک لەم بەندکراوانە خەساریان گەیاندووەتە ماڵ و مڵکی گشتیی، لەوانە ئاگر تێبەردانی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاریی و دەبێت قەرەبووی ماددی بکەنەوە.
خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨،لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەر لەهەمبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بە نرخی بەنزین دەستیپێکرد و لە ٢٩ پارێزگای ئێران و سەدان شار بەڕێوەچوو، حکوومەت بۆ ماوەی چەن ڕۆژ هێڵی گشتیی ئینترنێتی پچڕاند و بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز ١٥٠٠ کەسیان کوژرا و سەدان کەسیش دەسبەسەر کران.
شایانی باسە کە ڕێژیم لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا و بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ دەنگدان هەندێ لێخۆشبوون و ڕاگرتنی سزاکانی وەکوو شێوەی ساڵانی پێشوو کردۆتە ئامرازی خەڵەتاندنی خەڵک.