سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە وتوێژەکانی ویەندا ئەوەی کە بۆمان دەرکەوتووە ئەوەیە کە ئێران لە وتووێژەکاندا جییدین، بەڵام نازانین ئەم جیددییەتەی ئەوان چەندەیە.
جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە هەواڵدەریی ئەڵعەرەبییەی ڕاگەیاند کە ئێمە وتووێژەکانمان لەگەڵ ئێران لە ویەندا بەردەوامە، بەڵام نازانین ئێران چەندە جیددیە وچەندە ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی.
هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە لە شوێنی دانیشتنی وتووێژە ناوکییەکانی ویەن ڕایگەیاند، کە وڵاتانی بەشدار لەم وتووێژە تا پێش گەیشتن بە ڕێککەوتنێک شۆێنی بەڕێوەچوونی وتووێژەکان بە جێناهێڵن و ئەگەری ئەوەی کە ئەم دەورە لە وتووێژەکان دوو حەوتوو بخایێنێ زۆرە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ئەم دەورە لە وتوێژەکان لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە وتووێژە ناوکییەکانی ویەن بەڕێوە دەچێ.
لەلایەکی دیکەوە عەباس عێراقچی، بەرپرسی تیمی وتووێژی ئێران بە هەواڵدەریی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاندوە کە بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستی ئێمە گەیشتووە، ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتنی ناوکیی جیددییەتی تەواووی هەیە و ئامادەیە بەشێکی گەورە لە گەمارۆکان لە سەر ئێران لاببەن.
عێراقچی لە درێژەدا وتی: ئەگەر خواستەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە جێبەجێ بکرێ ئەوە ئێران پێبەند دەبێ بە هەموو بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی و ئەم کارە هیچ پێوەندییەکی بە کارەکانی دیکەی ئێمە لە تاران وەکوو هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی نییە.