سەرەڕای که‌می‌و دواکه‌وتنی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه له كوردستان، جێگری به‌شی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاریی كرماشان باسی لە كەمكردنەوەی ٢٠ میلیارد تمەن لە بودجه‌ی ئاسنەڕێی ڕۆژاوای ئێران لە لایحەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا كردوه.
موجتەبا نی‌ك كردار وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی بۆ ئه‌مساڵ ١٦٨ میلیارد تمەن بۆ ئەم پرۆژەیە له به‌رچاو گیرابوو که دیاره هه‌مووشی دابین نه‌کرا، بەڵام سەرەڕای پێویستیی زۆری ئەم پرۆژەیە بە زیاتر كردنی بودجه بۆ ته‌واوکردنی؛ لە لایەحەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا ئیعتیباری ئەم پرۆژەیە بۆ ١٤٨ میلیارد تمەن كەم كراوەتەوە.
كەمكردنەوەی ٢٠ میلیارد تمەن لە ئیعتیباری ئاسنەڕێی كرماشان لە بوودجەی ساڵی ١٣٩٥ لە حاڵێك دایە كە ٤٠٠ میلیارد تمەن بۆ ئاسنەڕێی قەزوین ـ ڕەشت تەرخان كراوەو ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌کی زه‌ق له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن‌و په‌راوێزخستنی ناوچه‌کانی کوردستان له سیاسه‌تی که‌لانی وڵات دایه.
نی‌ك كردار داوای لە نوێنەرەكانی پارێزگای كرماشان كردوە لە كاتی تاوتوێ كردنی لایحەی بوودجەدا شێلگیرانه بە دووی ئه‌و بابه‌ته‌دا بڕۆن تا بڕی ئیعتیباری دیاریكراو بۆ پڕۆژەی ئەم ئاسنەڕێیە زیاتر بكەن.