٢مۆڵەتی بڵاوكرانەوەی مانگنامەكانی “جووتیاران” و “فرصت برابر” له بۆکان هەڵوەشایەوە.
سەرۆكی ئیدارەی فەرهەنگو ئیرشادی ئیسلامیی شاری بۆكان ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕێبەندان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی: لە نامەیەكدا كە بۆ ئەم ئیدارەیە نێردراوە تەنیا گوتراوه كە مۆڵەتی ئەم دوو بڵاڤۆكە هەڵوەشاوەتەوەو تا یەكلا بوونەوەی ئەم مەسەلەو نوێکردنه‌وه‌ی ئەم مۆڵەتە، ڕێگری لە چاپ‌و بڵاو كرانەوەیان دەكرێ. ناوبراو گوتی سەبارەت بە هۆكاری هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی بڵاو كرانەوەی ئەم دوو مانگنامەیە هیچ زانیارییەكی نییە.
مانگنامەی “فرصت برابر” كە محەممەدقەسیم عوسمانی نوێنەری بۆكان لە مەجلیس سەرنووسەریەتی، وێڕای مانگنامەی “جووتیاران” بە سەرنووسەریی بیژەن ڕەحمانی له ساڵی ٩٠ دا مۆڵەتی بڵاو كرانەوەیان پێ درا.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌داو هه‌ر له پارێزگای سنه به‌هۆی گیروگرفتی ماڵی مۆڵه‌تی ٢٢ بڵاڤۆك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، یان هه‌ڵپه‌سێردراون.
بڵاڤۆكه‌كانی ئاویه‌ر، زانیاری، ئاسۆ، ئاوای كوردستان، نوری ئیسلام، گوتاری سه‌وز، ئاگرین، نه‌دای گه‌ڕووس، له‌یلاخ و ڕاسان ناونیشانی چه‌ند بڵاڤۆکێکن که به هۆی گیروگرفتی ماڵی داخراون. هه‌روه‌ها بڵاڤۆكه‌كانی وه‌ك كازیوه، نگینی گه‌ڕووس، دیدگا، كاردۆك، ڕووبار، عه‌رشیا، نیشتمان، ڕۆژوهند، ئاوای ماد، ئابگهرانی كوردستان، ئههلهند و شوارۆ له‌م بڵاڤۆكانهن كه به‌پێی بڕیاری ماده‌ی ١٦ قانوونی ڕاگه‌یاندن داخراون‌و مۆڵه‌ته‌كه‌یان ههڵوهشێندراوهتهو،ه یان هه‌ڵپه‌سێردراون.