پارێزگای ورمێ پێویستی بە ٥ هەزار كلاسی دەرسی دیكە هەیە.
فەریبۆرز ئیسماعیلزادە، بەڕێوەبەری گشتیی گەشە، نۆژەن كردنەوەو پۆشتەكردنی قوتابخانەكانی پارێزگای ورمێ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابه‌ته گوتی بەم بڕە ئیعتیبار‌و بودجه‌یه‌ی كە بۆ دروستکردن‌و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەکان ئەم پارێزگایە تەرخان دەكرێ، ماوەی ٥ ساڵ كات پێویستە تا ئه‌و ٥ هه‌زار پۆلی خوێندنه دروست بکرێن‌و قەرەبووی كەمایەسییەكان بكرێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە گەڵاڵەی نۆژەنكردنەوە و پتەوكردنی قوتابخانەكانی پارێزگای ورمێ گوتی: لە ساڵی ٨٥ ڕا تا ئێستا لە ٤ هەزار و ١١ كلاسی كۆن‌و تێک‌ته‌پیو، تەنیا هەزار و ٨٥٠ كلاس نۆژەن كراونەتەوەو ئه‌وانی دی هه‌روا له جێی خۆیانن.
فه‌ریبۆرز ئیسما‌عیلزاده پێشتریش گوتبووی که بوودجه‌ی پێویست بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆلی خوێندنانه ٢٥٠ میلیارد تمه‌نه.
له لایه‌كی دیكه‌وه جێگری توێژینه‌وه، به‌رنامه داڕشتن‌و هێزی مرۆیی ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی ورمێ ده‌ڵێ: ئه‌و پارێزگایه نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار پۆلی خوێندنی هه‌یه كه له‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا ٤٨٠٠ پۆل “هۆشمه‌ند” كراون.
ئیبراهیم محه‌ممه‌دی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته گوتی به سه‌رنجدان به وه‌ی كه نزیكه‌ی ٥٧٠ هه‌زار قوتابی له خوێندنگه‌كانی ئه‌م پارێزگایه خه‌ریكی ده‌رس خوێندنن، زیره‌كسازی ئه‌م قوتابخانه‌و كه‌لكوه‌رگرتن له تێكنۆلۆژیی نوێ پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.