ۆرانبازێکی خەڵکی کرماشان بەهۆی پچڕانی دەمارەکانیەوە گیانی لە دەستدا.
بەپێێ هەواڵی هەواڵدەریەکان “عەلی دڵفانی” زۆرانبازی تەمەن ٢١ ساڵەی خەڵکی کرماشان و ئەندامی یانەی نەتەوەیی “کەمئەندامان”ی، ئێران، لە کاتی ڕاهێنانی زۆرانبازی، بەهۆی پچڕانی دەمار، گیانی لەدەست دا.
ئەو وەرزشوانە کوردە کە خۆی بۆ کێبڕکێی جیهانیی زۆرانبازی لە وڵاتی تورکیە ئامادە دەکرد لە کاتی ڕاهێنان لە یانەیەکی تایبەت لە شاری “سەحنە”ی پارێزگای کرماشان، تووشی پچڕانی دەماری مل بوو.
“عەلی دڵفانی”، پاش ١٠ ڕۆژ مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان بۆ چارەسەری پزیشکی و بێئاکام مانەوەی هەوڵی پزیشکان، ڕۆژی ١٤ی بانەمەڕ گیانی لە دەستدا.
جێگری پەرەپێدانی کاروباری وەرزشیی ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوان لە پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند بەپێی بارودۆخی کۆرۆنایی لە پارێزگای کرماشان، هیچ یانەیەکی وەرزشی مافی چالاکیی نەبووە، بەڵام بەپێچەوانەی بڕیارەکانی ناوەندی پارێزگا بۆ کۆرۆنا ئەو یانەیە چالاکیی هەبووە.