داعش زیاتر له ١٠٠٠ منداڵی کوردی چه‌کدار کردوه.
ڤیان ده‌خیل، پاڕلمانتاری کوردی ئیزه‌دی له پاڕلمانی عێڕاق وێڕای باس له‌و بابه‌ته ده‌ڵی داعش کاری په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه کردوه‌و مێشکیانی شۆردۆتهوهو وه‌ک سه‌رباز به‌کاری هێناون؛ ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و منداڵانه به ده‌ستی خۆیان باوك‌و برای خۆیان كوشتوه.
ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێ كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال، منداڵه كوڕه‌كانی له بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌ندبوو كه ته‌مه‌نیان که‌متر له ١٥ ساڵ بوو، ئێستا ئه‌وان له سه‌ربازگه‌كانی داعشدا ڕاهێنانی چه‌کدارییان پێدهکرێو خزمه‌تی داعش ده‌که‌ن.
ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێ ئه‌و هه‌زار و ٦٠ منداڵ‌و مێرمنداڵه‌ی ژێرده‌ستی داعش هه‌موویان كوردی ئێزیدینو، ناوه ڕه‌سه‌نه كوردییه‌كانیشیان گۆردراوه، گوتیشی: “بنه‌ماڵه‌كی نزیكی خۆم كه ئێستا له ده‌ست داعش ڕزگاریان بووه، سێ منداڵیان له‌نێو داعشه‌و ناوه‌كانیان گۆردراون بۆ ناوی عه‌ره‌بی، بۆ نموونه ناوی بێوار كراوه به عومه‌ر، دیار كراوه به ئه‌بوبه‌كر، ئازا كراوه به خه‌تاب.”
ئه‌و پارلمانتاره ده‌ڵێ وێرای ڕاهێنانی نیزامی، ئه‌و منداڵانه فێری توندڕه‌ویی ئایینی دهكرێنو مێشكیان ده‌شۆنه‌وه‌و به‌شێك له‌و منداڵه کوردانه بردراون بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه.
ڤییان ده‌خیل ده‌ڵێ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا زانیاریی ئه‌وه‌مان له میحوه‌ری باشیقه پێ گه‌یشت كه پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه گوێیان له ده‌نگی منداڵانی كوردی ئێزیدی بووه، بۆیه ئه‌و ترسه هه‌یه كه داعش ئه‌وان بكه‌نه قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئێستاش 3 هه‌زار و ٦٠٠ كوردی ئێزیدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون‌و دوای ڕزگاركردنی شنگال زۆربه‌یان بردراون بۆ ڕه‌ققه له وڵاتی سووریه.