ڕۆژێک پاش هەڕەشەکانی حوسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕیژیم ئیسرائیل هێرشیکردە سەر چەندین بنکەی سپای قودس لە سووریە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی مافی مرۆڤی سووریە بەرەبەیانیی ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیکی توند و چڕو پڕیان کردە سەر چەندین بنکە و بارەگای سپای قودس و هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە و گورزێکی قورسیان لە سپای پاسداران وەشاند.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە هێرشەکان بۆ سەر کۆگای نهێنیی مووشەکیی و چەکوچۆڵی سپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنان لە نزیک ” جەباتەلخۆشەب” و ” خان ئەرەنبە” لە قۆنەیتەرییەی سووریە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە کە دوێنێ حەسێن سەلامیی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلی دەکرد و تەقینەوەکەی ئەم دواییانەی ئەو وڵاتەی بەجۆرێک گرتە ئەستۆ.