فەرماندەی سپای پاسداران لە کاردانەوە بە توقینەوەکەی ئیسرائیل هەڕەشەی دووپات بوونەوەی هێرشەکان دەکا و ناڕاستەوخۆ ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی ڕێژیمی ئێران.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕ، “حوسێن سەلامی” فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، لە وتوێژێکی تەلەفزیۆنیدا، بە ئاماژە کردن بەوەی کە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ئیسرائیل و تەقینەوەی لە شوێنێکی هەستیاری ئیسرائیل و بووە بەهۆی زیان گەیاندن بە بازرگانی دەریایی ئەو وڵاتە و وتی ئەو هێرشانە وەک دومینۆیە و دەتوانێ بەردەوام بێ، ناوبراو دەڵێ کە هێزەکانی سپای پاسداران لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا توانیویەتی لە وڵاتانی ناوچە گوشارێکی زۆر بخاتە سەر دوژمن، چونکە سیاسەتی ئەوان هێرشکردن بۆ سەر یەک بە یەکی وڵاتان و لە کۆتاییدا کۆماری ئیسلامی بوو.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێشتر تەقینەوەی دامەزراوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە نەتەنز و کوژرانی “مەهدی فەخریزادە”یان، خستبۆ پاڵ ئیسرائیل و جەختیان لە سەر ئەوە کردبۆوە کە وڵامی هێرشەکەی نەتەنز دەدەینەوە.