بەڕێوەبەریی پۆلیسی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، “مەهدی شەهرەکی” بەڕێوەبەریی پۆلیسی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کووژرا.
ئەحمەد تاهیری، فەرماندەی هێزی ئینتزامی سیستان و بەلووچستان لەو بارەوە وتی:” ناوبراو بۆ بەڕێوەبەردنی مەئموورییەتێک چووبوو بۆ دەرەوی شار و لە ڕێگادا تەقەی لێکراوە و کوژراوە و هەتا ئێستا نەزانراوە کێ ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی کوشتووە.
شایانی باسە کە خەڵکی بەلووچستان بە هۆی ئەو زوڵم و زۆرەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لێیان دەکرێ دەستیان داوەتە چەک و بەرگریی لە خۆیان دەکەن.