کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کارکردن لە سنووری باشماخ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕەحمان مینوویی” لە کاتی کار کردن لە سنووری باشماخ کەوتووەتە نێوان دوو ترێلی بارهەڵگر و گیانی لە دەستدا.
ڕەحمان مینوویی خەڵکی گوندی کۆڵان، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە.
جێی ئاماژەیە کە بەهۆی داڕمانی ئابووریی ئێران و بێبایخ بوونی دراوی ئێرانی و نەبوونی کار لە کوردستان خەڵکی کورد بە ناچاریی ڕوودەکەنە کارگەلێک کە هیچ بنەمایەکی ئستاندارد و پێوەرێکی کاریی نییە و دواتریش تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبن.
پێویستە بگوترێ ئێران لە بواری گرینگی پێدان بە گیانی کرێکاران و دابینکردنی ئەمنییەتی کاریی لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢دا جێی گرتووە.