له‌سه‌ر پێشنیار‌و کاربۆکردنی کۆمه‌ڵێک چالاکی مه‌ده‌نی زیاتر له ١٥٠٠ قه‌ننه کۆکرانه‌وه‌و شکێندران.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له درێژه‌ی کار‌و چالاکیی ژینگه‌پارێزانی شاری سنه‌و چالاکانی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌و؛ به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی شاری سنه زیاتر له‌١٥٠٠ قه‌ننه کۆکرانه‌وه‌و شکێندران.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی شاری سنه له‌سه‌ر زیان‌و مه‌ترسییه‌کانی قه‌ننه بۆ به‌شداران دوان.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو خه‌ڵکێکی زۆر دوای ئاگاداربوون له کۆبوونه‌وه‌که خۆڕسک قهننهکانیان هێنابووه ئه‌و شوێنه‌و شکاندیان.
شایانی باسە که لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چالاکییە ژینگەپارێزییەکان لە کوردستان به هیممه‌تی ڕێکخراوهوهکانی پێوندیدارو هۆگریی خه‌ڵک پەرەی سەندووە و ئەندامانی ڕێکخراوه‌کان بە شێوەی جۆراوجۆرهەوڵ دەدەن ژینگه‌پارێزی لە نێو خەڵکدا ببێ بە فەرهەنگو پەرە بستێنێ.