فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 17:20
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/05/06
in ئەدەب

ئەحمەد ڕەحمانی

پاییزە زیــزە سروشتــی ئازاد

زەردە خەمڵیوە وڵاتی ناشاد

شۆڕش و بەرخودانی نەتەوەکان پەرچەکرداری ئەو زوڵم و زۆرانەیە کە دەکرێتە سەریان و ناچار بە بەرگرییان دەکەن. ئەم شۆڕشانە پەیوەندییان بە شوێن و ھەڵکەوتەی جوغرافی و ژئۆپۆلیتیکی ئەو ناوچە و گەلانە ھەیە و زۆر جاران نەتەوەخوازی و تەنانەت ئایینیش ڕۆڵێکی گرینگ لەم بوارەدا دەگێڕێ. ھێندێک لە شۆڕشەکان ماوەیەکی زۆر ناخایەنێ و دەگەن بە ئامانجەکانیان و ھێندیکیان ھەر زوو کپ دەکرێن، ھێندیکی لەوان دوای کپ‌کردنیشیان بیری ئازادیخوازییان دانامرکێ و ماوە دوای ماوە سەر ھەڵدەدەنەوە، وەک بزووتنەوەی کورد کە چەندین سەدەیە درێژەی ھەیە و سەنگەری خەباتی ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە هەر ئاوەدانە. ئەم بزووتنەوانەی کورد ئەگەرچی بە هۆکاری جۆراوجۆر تووشی نسکۆ بوون، بەڵام گڕی بیری نەتەوەیی و هەستی نیشتمان‌پەروەری تا هاتووە پتر بڵێسەی سەندووە.

سروشتییە ھەموو چین و توێژێک لەنێو ھەر شۆڕش و جووڵانەوەیەک‌دا خۆیان دەبیننەوە و ھەر کەسە و بەپێی توانای خۆی ڕۆڵ و کاریگەریی خۆی تێدا دەبینێ، کە لە نێویان‌دا زۆرن ئەو ڕووناکبیرانە و ئەوانەی بناغەی زمان بە پتەوی دەپارێزن تەڤڵی شۆرش بوون. شۆڕشی کورد لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانیش بێبەش نەبووە لەو سوارچاکانە و پێش کۆمار و لە سەردەمی کۆمار و هەتا ئێستاش، شاعیران دەور و ڕۆڵێکی پێشەنگیان ھەمیشە جووڵانەوەدا هەبووە. دەکرێ بڵێین ئەوان مێژووی ئەم گەلەیان بە ھۆنینەوەی ھەڵبەست و ھۆنراوە نووسیوەتەوە و زۆربەیان تا دواساتەکانی ژیانیان ھەڵگری بیری ئازادیخوای بوون و بە گیان و ڕوح بۆی جەنگاون. لە “مامۆستا ھێمن”، “مامۆستا ھەژار”، “سوارە ئێلخانیزادە”، “عەلی حەسەنیانی‌”یەوە بگرە تا دەگاتە قادر لوتفیانی (ئازاد سەکری) و … .

“کوردستانی خوێناوی”ی مامۆستا ئازا سەکری نموونەیەکە لە نموونە هەرە جوانەکان کە پێمان دەڵێ ئازا سەکری وەکوو مامۆستا، پێشمەرگە و شۆڕشگێڕێک لە ڕێی وشەکانیەوە چۆن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە ئەدەبی بەرگری بکا.

ئازا سەکری یەک لە سیماکانی ئەدەبی بەرگریی کوردە. ئەو لە‌دایکبووی مەڵبەندێکە کە کۆماری کوردستانی تێدا دامەزراوە و پێگەیشتووی قۆناخێکە چرۆی هۆمێدی نەتەوەیی تێدا گەشاوەتەوە و هەموو ئەوانەش ڕۆڵی بنەڕەتیی هەبووە لەسەر چۆنیەتیی پەروەردەبوون و گەشەسەندنی بیری شۆڕشگێڕیی ئازا سەکری و بوونی بە پێشمەرگە و مامۆستا و شاعیرێکی شۆڕشگێڕ .

ئازا سەکری وەک نیشتیمان‌پەرەوەرێکی شۆڕشگێڕ چ وەک مامۆستایەک لە قوتابخانەی شۆڕش و چ وەک پێشمەرگە و شاعیرێک لە مەتەرێزی خەبات‌دا، لەلایەک کۆڵەپشتی دەکاتە کۆڵ و چەکی پێشمەرگایەتیی دەکاتە شان؛ لەلایەکی دیکەش ھەگبەی شۆڕشگێڕیی لە وشەی ڕەسەن و پاراوی کوردی دەئاخنێ و خەریکی ھەڵزنانە بە سەر چیادا و، دەڤەرەکانی کوردستان دەبن بە ھەوێنی لەدایک‌بوون و تەقینەوەی کانیاوی زەنوێری وشە جوانەکانی.

“کوردستانی خوێناوی” فەرھەنگێکی دەوڵەمەند و زەنگینە کە مرۆڤ دەکرێ لە چەندین بوارەوە لە گەورەیی وشە و دێڕەکانی بڕوانێ و جگە لە سەروا و تێکەڵکێشێکی ئەدەبیی جوان لە سەر یەک ڕیتم، فەرھەنگێکی جوانیشە لە ناوھێنانی ھەموو ئەو ڕۆڵە قاڕەمانانەی کە بە خوێنی گەشیان لەو سەردەم‌دا مێژووی خوێناویی کوردیان تۆماری کردووە. ئازا سەکری  لە توێی نووسینەکانی‌دا تۆماری ناوی سەدان ڕۆڵەی قاڕەمانی نێو مەتەرێزی خەباتی کردووە، شاخە و شاخ و لوتکە بە لووتکە و دەشت و پێدەشت و خڕ و دۆڵ نەماوە ناوی نەھێنێ کە پێشمەرگە بە خوێن و نەبەردی داستانی خۆڕاگریی تێدا تۆمار کردووە. کام گوڵە کێویلکەی جوانی کوێستان و قەدپاڵانە کردوویەتە دیاری و لە بەر پشتێندی میرخاسانی دێموکراتی داوە.

“کوردستانی خوێناوی”ی مامۆستا ئازا سەکری بە یەک ڕیتم و کێش و یەک نەفەس دەست پێ دەکا و بێ ئەوەی ماندووبوون و لەنگیی تێدابێ ھەوارە و ھەوار، مزڵ و قۆناغەکانی سەختی خەبات دەپێوێ، نازانێ نائومێدی چییە و ھەمیشە بە ھیواوە لە دوندی ئاسۆی ڕوونی سەرکەوتن دەڕوانێ و وشەی زێڕین بە باڵای پێشمەرگە لە جوانترین وێنادا لە دێڕی ھۆنراوەکانی‌دا دەھۆنێتەوە.

لە “کوردستانی خوێناوی”ی مامۆستا ئازا سەکری‌دا ھەست بە نەرم و نیانیی وشەکان دەکەی کە چەندە سوارن لە دەربڕین‌دا، ھەر وەک کەسایەتیی خودی مامۆستا ئازا کە چەندە ھێمن و مەتین بوو لە ھەڵسووکەوت‌دا و زۆر جارانیش کەشتیی خەیاڵی لە کەناراوێکی مەند و ھێدی‌دا لەنگەری دەگرت و ھێدی ھێدی چارۆکەی بیرو ھزری دەدایە دەم شنەبایەکی فێنک و، مژلێدانێک لە سیگارەکەی نێو دەستی و قومێک چای دەمەو ئێوارانی چیای ژیلوان و شۆڕبوونەوە بە نێو ناخی نان و شەڕاب‌دا، ھەوای سامڕەندی کوێستانی نیشتیمانی جارێکی تر ئاو دیوی دیوی کوێستان و تاوڵی مرادانی دەکردەوە و جامانەکەی نێو چاوانی ھێندەی تر بۆ لار دەکردەوە و ئەسپی خەیاڵی شێعری بەرەو لووتکە دەئاژووت و لە جیهانی جوانی خۆی‌دا نغرۆ دەبۆوە.

مامۆستا ئازا سەکری نموونەیەکی ھەرەجوانی پێشمەرگە و مامۆستا و شاعیرێکی شۆڕشگێڕ بوو کە ھێشتاش بۆن و بەرامەی شێعرەکانی ئاسمانی نیشتیمانیان تەنیوە و، وەچە دوای وەچە کچان و کوڕانی لاو پەیڤەکانی بە ئەمەگەوە دەڵێنەوە.

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

شین‌گێڕیم ناوێ، ڕێگام بەر مەدەن

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist