كه‌مپینی داواكارییه‌كانی خه‌لكی كوردستان که به مه‌به‌ستی هێنانه‌به‌رباسی ویست‌و داخوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دروست بووه، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له شاری سنه پێک‌هینا.
ئه‌ندامێکی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و که‌مپینه ده‌ڵێ؛ كه‌مپینی داواكارییه‌كانی خه‌لكی كوردستان، هه‌وڵێكی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاته بو به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌لك له به‌رهه‌به‌ری هه‌لبژاردنه‌كانی ئیران‌دا.
به‌پێی زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كه‌مپینه چه‌ند رۆژیكه له نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ستی به كار كردوه‌و ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٨ ی رێبه‌ندانیش به به‌شداریی كۆمه‌ڵێک له چالاكانی مه‌ده‌نیی هه‌ر چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان له ئێران؛ یه‌كه‌م كویونه‌وه‌ی له شاری سنه به‌ڕێوه‌برد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا موختار زارعی، موحسین ره‌زه‌وی، دلێر ئەسکندری، مەسعوود کوردپوور، ئیجلال قه‌وامی، کولسوم کەریمی وتاریان پیشكه‌ش کرد‌و له باسه‌کانیاندا پێداگرییان له‌سه‌ر پێویستیی کاری هاوبه‌ش بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی داواكاریی خه‌لكی كوردستان کرد.