کۆنسێرتی مامۆستا ئه‌کبه‌ر مورادی له پێشوازی بێ وێنەی خەڵکی شاری کرماشان‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد، رۆژی سێ شەممە ٦ی رێبەندان کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند مامۆستا ئه‌کبه‌ر مورادی لە تالاری “انتظاری” شاری کرماشان بە بەشداری هۆگرانی تەنبوورو زۆر کەسایەتی ناسراوی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر مرادی، ژه‌نیاری به‌ناوبانگی خه‌ڵکی کرماشانه و له میراتگرانی موسیقیی ته‌نبوور له کوردستان و ئێران‌و جیهانه. ئه‌و له ساڵی ١٣٧٢ ی هه‌تاوی ڕا ده‌ستی به کۆکردنه‌وه‌ی مه‌قامه کۆنه‌کانی ته‌نبوور کردوه و ئه‌و ٧٢ مه‌قامه ساڵانیک له‌وه پێش له‌لایه‌ن ماڵی فه‌رهه‌نگه جیهانییهان له پاریس له 4 CDی دا بڵاو کرانه‌وه.
گۆڤاری sing line ئه‌وی له ڕیزی ٥٠ ژه‌نیاری به‌رز و هه‌ڵکه‌وته‌ی جیهان داناوه و نازناوی پله یه‌کی هونه‌ری جیهانیی به ئه‌و به‌خشیوه.