کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بەناوی “مەسعوود محەممەدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران لە سنووری “نەنۆر”ـی شاری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان بەناوی “مەسعوود محەمەدی” بەسەختی بریندار کردووە.
مەسعوود محەممەدی خەڵکی گوندی “نەنۆر” کە بەسەختی بریندار کراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گوازراوەتەوە.