پاسدارێکی سەر بە سپای تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی بەناوی “حوسێن ناموەر” لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە نێوان سپای پاسداران و هێزێکی چەکداری نەناسراو، لە سنوورەکانی شاری مەریوان کوژرا.
لەمەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سپای تێرۆریستی پاسداران لەگەڵ هێزێکی چەکداری نەناسراو لە سنووری گوندی “درەنخێ”ـی سەر بە شاری مەریوان، “حوسێن ناموەر” پاسداری تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی کوژرا و تائێستا هیج زانیارییەک لەسەر ئەو هێزە چەکدارە نەناسراوە لە بەردەستدا نییە و هیچ هێزێک ئەو شەڕ و پێکدادانەی وەئەستۆ نەگرتووە.
جێی ئاماژەیە کە سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە سنوورەکانی کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی بۆ خەڵکی ئەو سنوورانە دروست دەکا و هیچ خێروبێرێکیشی بۆ خەڵک نییە و بە بیانووی جۆراوجۆر هەر لەو سنوورانە زیاتر لە سەدان کۆڵبەری هەژار و کەمداهاتی کوشتووە.