بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئەرتەشی ئیسرائیل لە هیرشێکی ئاسمانییدا بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران وحیزبوڵای لوبنای لە پارێزگای لازقیەی سووریە کردە ئامانج.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل لە هیرشێکی ئاسمانیدا، بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی سەر بە سپای تێرۆریستی قۆدس وحیزبوڵای لوبنانی لە پاریزگای لازقیە و شاری تەرتووس لە سووریە کردە ئامانج و مووشەکبارانی کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی سووریە”سانا” ڕایگەیاند، کە لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە وبارەگاکانی سپای قودس و حیزبوڵای لوبنان لە پارێزگای لازقیە و شاری تەرتووس، ٧ کوژراوو و برینداری لێکەوتوەتەوە.