کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی “سەوڵاوا”ـی سەربە شاری مەریوان بەناوی “موختار محەممەدی” لە کاتی کرێکاریی لە شاری “سلێمانی” لە باشووری کوردستان، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،موختار محەممەدی، کرێکارێکی خەڵکی “سەوڵاوا”ـی مەریوان لە کاتی کار کردن لە گەڕەکی تانجەڕۆی شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا.
ناوبراو لە کارگەیەکی چەو و لم کاری کردووە و بە هۆی بەربوونەوەی ئامێرێکی کارگەکەوە دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.