كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی سۆئێد بڕیاریان داوه ٨٠ هه‌زار په‌ناخوازی بیانیکە داوای په‌نابه‌رییان ڕه‌دكراوه‌ته‌وه، بۆ وڵاته‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئاندرێس ئیجمهن، وه‌زیری نێوخۆی سۆئێد به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوە كه ناردنەوەی ئەو دەیان هەزار پەنابەرە لە ڕێگەی فڕۆکەوە دەبێو چه‌ند ساڵی کات بوێ.
سۆئێد به حه‌شیمه‌تی ٩ میلیۆن ٨٠٠ هه‌زار كه‌سه‌وه یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌یه كه له چاو حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر له ١٦٠ هه‌زار په‌نابه‌ر ڕووی تێکردوە.
بەردەوامیی نائارامییەکان لە ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت شەڕ لە وڵاتانی سووریه، عێراق و ئه‌فغانستان بووەتە هۆی ئه‌وه‌ی كه هێندێك له وڵاتانی ئورووپایی کە کۆمەڵێک قانوون بۆ ئاستەمکردنەوەی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران پەسند بکەن؛ کەچی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی وڵاتانی سووریه، عێراق‌و ئه‌فغانستان لە کۆچ بەرەو وڵاتانی ئورووپا بەردەوامن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تەنیا لە ماوەی کەمتر لە مانگێک کە له ساڵی ٢٠١٦ تێپەڕیوە، زیاتر له ٤٦ هه‌زار پەناخواز ڕوویان یۆنان کردوەو له هه‌وڵی خۆ گه‌یاندن به وڵاتانی ئورووپادان. هەر لەو ماوەی ئەو یەک مانگەدا هەر نەبێ١٦٠ پەناخوازیش له ئاوه‌كاندا خنكاون.