ژووری بیرکردنەوەی بریتانیا گۆمانی لە دەوڵەتی تارانە کە هەوڵدەدا لە ڕێگای ڕێفراندۆمەوە وڵاتەکەیان دابەش بکا.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئێسپۆتینگ و بە گوتەی نەشناڵ نیوز ژووری بیرکردنەوەی وڵاتی ئینگلیس لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەوڵتی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەکاونتی دەسکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناکۆکی و دووبەرەکی بخاتە نێوان خەڵکی ئێسکاتلەند و بریتانیاوە.
لە ڕاپۆڕتی کۆبوونەوەی هێنری جەکسۆن هاتووە کە تاران لە هەوڵی ئەوەدایە پێوەندێکی سیاسی پتەو لەگەڵ نەتەوەخوازانی ئێسکاتلەند کە خوازیاری سەربەخۆیین دامەزرێنێ و تێدەکۆشێ بەم جۆرە هەنگاوانە و بەکەڵک وەرگرتن لە ناسیۆنالیستەکانی ئێسکاتلەند هیز و توانای وڵاتەکەیان تێکبدا و لیکی داببڕێ.
هەر لەو پێوەندییەدا، توێژەرانی زانکۆی لەندن ڕایانگەیاند کە پسپۆڕانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوکاریی دەوڵەتی ئێران دەکەن و لە فەیسبووک و توێتێر بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئێسکاتلەند بە قازانجی نەتەوەخوازانی ئێسکاتلەندی کەڵک وەردەگرن.
جێی ئاماژەیە بەڕێوەبەرانی فەیسبووک ٤٤٦ ئەکاونتی پڕۆپاگەندەی ئێرانیان بەهۆی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دەرەوە داخستووە.