تا هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری زۆری نەماوە و نیگەرانیی گەورەی ڕێژیم ڕوووەرگێریی بێوێنەی خەڵکە لە سندووقەکانی دەنگدان.
ڕۆژنامەی “جەوان” کە ڕۆژنامەیەکی نزیک لە سپای پاسدارانە دەڵێ:” بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە ئەنجام دراوە ڕێژەی بەشدارییکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا، وەک هەڵبژاردنی مەجلیس لە ساڵی٩٨دا دەبێ و کەمترین ڕێژەی خەڵک بەشداری لە هەڵبژادنەکاندا دەکەن.
حوسێن دێهقان کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی پاڵاوتووە ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا ئەوەی پشتڕاست کردەوە و وتی:” تا ئێستا هیچ خۆشی و شادییەک لەلایەن خەڵکەوە بۆ هەڵبژاردنەکان نەبینراوە و خەڵک هەڵبژاردنی سەرۆکۆماریی پێشوو بە سەرکەوتوو نازانن و یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە و هەست دەکەن دەنگ دانیان بە فیڕوو چووە.
ناوبراو لەو بارەوە وتی بەپیی هەڵسەنگاندنەکان بەشداریی خەڵک لە هەڵبژادنی سەرۆککۆماری لە ٢٨ی جۆزەردانی ئەمساڵدا نیشاندەری ئەوەیە کە خەڵک بەشداریی ناکەن.