فاتمه عەلیپوور کچی عوسمان خەڵکی گوندی”کانیڕەش”ی سەر بە ناوچەی سومای برادۆستی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، فاتمە عەلیپوور، خەڵکی گوندی “کانیڕەش”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خوی هێنا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەمساڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بوو بە ئەندامی جێگە و پێگەی ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارێک کە ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنانی بەدواوە بوو، ڕۆژ نییە لە ئێرانی داگیرکراو چەندین ژن نەبنە قوربانی یاسا دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و نەریتە کۆمەڵایەتییە باوەکان.