بارودۆخی جه‌سته‌یی فه‌رزاد پوورمورادی، ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاكی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌ی دیزل ئابادی كرماشان زۆر خراپه. ناوبراو له ڕۆژی ١٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵوە له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا ده‌سبه‌سه‌ركراوەو حه‌وتووی ڕابردوو بۆ به‌ندیخانه‌ی دیزل ئابادی كرماشان گواستراوەتەوە.
شه‌وی سێشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، فه‌رزارپوورمورادی، به هۆی نه‌خۆشیی دڵ بۆ بێهداریی زیندانی دیزل ئاباد گواسترایه‌وه‌و دوكتوری بێهداری فه‌رزادی جواب كردوه‌و ڕایگەیاندوە کە ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ‌نه‌داوه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش هەر له بێهداریی زیندان خه‌وێندراوه.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی به ده‌ستمان گه‌یشتووه كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعاتی سپا دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ناردنی ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان كردوه.
شایانی باسه كه قازی ئه‌ڵماسی قازیی لقی ١٦ی دادگای كرماشان ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسەی به تۆمه‌تی شێواندنی ڕای گشتی‌و بوختان کردن بە کاربەدەستان مه‌حكوم كردوه، بەڵام خزم و نزیكانی پوور مورادی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌پاڵ ناوبراویان داوه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وە به پاکانە حیسابی سیاسی له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردن”ه‌كان ده‌زانن؛ بە تایبەت کە تا ئێستاس رێگە نەدراوە ناوبراو پارێزەرێک بۆ خۆی دیاری بکا.