گۆلی زرێباری مەریوان، خەریکە لە نێو دەچێ و بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ئاوڕیک لە چارەسەری دۆخی گۆلی زرێبار نادەنەوە.
گۆلی زرێباری مەریوان لە پارێزگای سنە یەکێک لە گەورەترین گۆلی ئاوی شیرین لە جیهاندایە. ئەو گۆلە جگە لەوەی کە سەرچاوەیەکی ئاویی گرینگە، شوێنی ژیانی دەیان جۆر باڵندە و گیانداری ئاوییە و وەک یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.
ئاوی گۆلی زرێبار لە هیچ شوێنێکەوە دابین ناکرێ و بەهۆی بناوی ١٩ میلیۆن میتری سێجای کانیاوەکانی ژێر زەوی، ئەو گۆلە لە چوار وەرزی ساڵدا زیندووە و ئاوی هەیە، بەڵام نەک هیچ هەوڵێک بۆ مانەوەی و پاراستنی گۆلی زرێبار لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدار بە ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکان نەدراوە بەڵکوو بەشێک لە خەڵکی خۆجێی و بە پشتیوانی دەست وپێوەندییەکانی ڕێژیم بە چالاکیی جۆراوجۆر لە دەوروبەری ئەم گۆلە خەریکن بەرەوە لە نێوچوونی دەبەن.
ناکارامەیی دەوڵەت و ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بارەوە ڕوون و ئاشکرایە و ئێستا دەبێ خەڵکی ناوچە و پارێزەرانی ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان خۆیان هەوڵ بدەن و ڕێگەی لە نێوچوونی بگرن.