ڕێكخراوی لێبوردنی نەتەوەیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كردوه كه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سووریه، ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كماڵ بكه‌ن.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕەمه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی سووریه كه حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی له ئێران‌دا بەسەردا سەپاوە، پێویستیی به نه‌شته‌رگه‌ریی خێرا هه‌یه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها نوسیویەتی ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ ڕۆژی ٩ی به‌فرانبار له كاتی ناردن بۆ نه‌خۆشخانه لێی دراوەو پاش دوو حه‌وتوو به بێ دەرمان‌و چاره‌سه‌ریی بۆ زیندانیان گه‌ڕاندۆته‌وه.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، له ساڵی ٨٧ له‌گه‌ڵ ٣ گریلای پارتی کرێکارانی کوردستان كه به هه‌ڵه هاتبوونە نێو ئێرانەوە، ده‌سبه‌سه‌ر كران.
ناوبراو کە بە تەمابوو بە ڕاکردن خۆی لە سنوورەکانی ئێران دەرباز بکا، لەلایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە ته‌قه‌ی لێکراو چه‌ند گولله‌ی به‌ر زگ، شانی چه‌پ‌و هه‌روه‌ها ڕانی کەوت‌و، ئێستا دوای ٧ ساڵ هێشتا گولله‌كانیان له له‌شی ده‌رنه‌هێناوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌ندكراوه كورده‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له دادگای ئینقلابی شاری خۆی حوكی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای ئێران دوای پێداچوونه‌وه بۆ ١٠ ساڵ زیندان لە دەرەوەی کوردستان داشکا.