کۆماریخوازانی ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدان لەوە دڵنیابن کە “جۆبایدێن” دوای گەڕاوەنەی بۆ بەرجام، نەتوانێ گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران کەم بکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “پۆلیتیکۆ” هەوڵی دووبارەی جۆبایدێن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن کۆنگرە و کۆماریخوازانی ئەمریکاوە ڕووبەڕووی کێشە بۆتەوە و دەڵێن؛ دەبێ دڵنیایی تەوا بدەن کە دوای گەڕانەوەی بۆ بەرجام نابێ بەهیچ شێوەیەک گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران کەم بکرێنەوە بایدێن دەبێ لەوە باش تێبگا کە ئێمە چیمان دەوێ.
لە ئێستادا کە بەرپرسانی دەوڵەتی جۆبایدێن بۆ بەرەو پێشجوونی بەرجام لە “ویەن” خەریکن ناڕاستەخۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژ دەکەن، کۆماریخوازانیش دەڵێن؛ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵەیەکی گەورەیە و بەهیچ شێوەیەک نابێ ئەمریکا لەسەر گەڕاوەنەی بۆ بەرجام گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران کەم بکاتەوە.