شایان غەوارە، کوڕی کاک شەهاب غەوارە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، شایان غەوارە، کوڕی کاک شەهاب غەوارە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایان ماوەی دوو ساڵە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، باری تەندروستی ناجێگیر بوو و سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستان و ماندووبوونی دوکتورەکان ئێوارەی یەکشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاکە شایان غەوارە، سەرەخۆشی لە کاک شەهاب و بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.