وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم ٢٥ هەزار ئاخوند وەک مامۆستا لە قوتابخانەکان دادەمەزرێنێ.
وەزارەتی پەروەردە وبارهێنانی رێژیم لە نوێترین بەرنامەی کاریی ئەو وەزارەتخانەیە دامەزراندنی ٢٥ هەزار ئاخوندی وەک مامۆستا بۆ وانەوتنەوە و بە ئیسلامیکردنی قوتابخانەکان بە هەوڵێکی یاسایی و لە پەسندکراوەکانی مەجلیس و شورای باڵای ئینقلابی فەرهەنگیی ناوبرد.
وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئەمڕۆ دووشەممە لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەی “شەرقدا” سەبارەت بە دامەزرانی ٢٥ هەزار ئاخوندی ژن و پیاو لە قوتابخانەکاندا وتی:” کە ئەو کارە بەپێی یاسای پەسندکراوی ساڵی ٧٥ی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ دامەزرانی ئاخوند لەو وەزارتخانەیە و پێڕەوی زانکۆی فەرهەنگیانی پەسندکراوی شورای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی جێبەجێ دەکرێ.
دامەزرانی ئاخوند لە کاتێکدا لە دەستووری کاریی ئەو وەزارەتخانەیەدا دادەنرێ کە لە چەند ساڵی رابردوودا مامۆستایانی قوتابخانە و فەرهەنگیانی ئێران چەندین جار لە مانگرتنی سەراسەریدا سەبارەت بە پێنەدانی مووچە و پێشیلکردنی مافە سنفییەکانیان، جێگە و پێگەی مامۆستایان نارەزایەتییان دەربڕیوە.