ڕێكخراوی ڕوونبێژیی نێودەوڵەتی که بنکهی سهرهکیی له ئاڵمانه، ڕۆژی چوارشەممە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لەبابەت چۆنیهتیی گەندەڵی لە ساڵی ٢٠١٥دا بڵاو كردەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا سەرەڕای بەرزبوونەوەی ٦ پلەیی ئێران لهو ڕیزبهندییهدا، ئیمتیازی ئەم وڵاتە لەچاو ساڵی ڕابردوو هیچ نەگۆڕاوە.
لیستی ساڵی ٢٠١٥ی ئەم ڕێكخراوە، بهپێی بارودۆخی گەندەڵی لە ڕێكخراوە دەوڵەتیو خزمەتگوزارییەكان، سیستمی قەزاییو حیزبە سیاسییەكان لە ١٦٨ وڵاتی جیهان تاوتوێ كراوەو بە پێی ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئیمتیازێك لە نێوان سفر تا ١٠٠ بۆ هەركام لەم وڵاتانە وەبەرچاو گیراوە. زۆر بوونی ئەم ئیمتیازە بۆ هەر وڵاتێك بە مانای شێلگیریی ئەم وڵاتە بۆ ڕووبەڕووو بوونەوە لەگەڵ گەندەڵیو ڕوون كردنەوەی شێوەی كاركردی ڕێكخراوە گشتییەكانە.
پلەی ئێران لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٥ی ڕێكخراوی ڕوونبێژیی نێودەوڵەتی لەچاو ساڵی پێشوو ٦ پلە باشتر بووەو ئێستا لە پلەی١٣٠ جیهاندا جێی گرتووە. بەم حاڵەش، ئیمتیازی ئێران لە نیسبەت ساڵی ڕابردوو هیچ نەگۆڕاوەو هەروەك پێشوو 27 ئیمتیازی پێ دراوە.
بهپێی ئهو پێنوێنه جگە لە عێراقو ئەفغانستان باقی وڵاتانی دراوسێی ئێران لەم بوارەدا بارودۆخێكی باشتر له ئێرانیان هەیەو پلەی بەرزتریان بۆ داندراوە.
ڕێكخراوی شهففافییهتی نێودەوڵەتی دەڵێ له جێێ خۆیدا مانهوهی ئیمتیازی ئێران نیشانەی باشتر نەبوونی بارودۆخی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵییە.